بە تۆمەتی دزینی حەفارە دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەتگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی حەفارە دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە حەفارەكەی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت ، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو حەفارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب،ع لەدایكبووی 1993 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن .

 

تیروپشکی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕادەکێشرێت
پێشت تیروپشکی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕادەکێشرێت
بانکی ناوەندیی فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە و نرخەکەی بەرزبووەوە
دواتر بانکی ناوەندیی فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە و نرخەکەی بەرزبووەوە
ەیوەندیدار