بانکی ناوەندیی فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە و نرخەکەی بەرزبووەوە



بە هۆی کەمیی خستنەڕووی دۆلاری کاش لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند 157 ملیۆن و 859 هەزار و 697 دۆلاری خستەڕوو کە 195 ملیۆن و 979 هەزار و 679 دۆلاری حەواڵە و تەنها 38 ملیۆن و 120 هەزاری بە کاش بووە.

بە هۆی ئەوەی ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندیی بە کاش دەیفرۆشێت پێداویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە، نرخەکەی لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر و سلێمانی بە 153 هەزار و 900 دینار و لە بۆرسەی بەغداش بە 153 هەزار و 600 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە تۆمەتی دزینی حەفارە دەستگیرکرا
پێشت بە تۆمەتی دزینی حەفارە دەستگیرکرا
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار