توركیا دواین زانیاری لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات



وەزیری وزەی تورکیا ئاشكرای دەكات، بەم زووانە ڕێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و دەشڵێت، “ئامانجمانە زوو دەستبكەینەوە بە هەناردەی نەوت”.

ئالب ئەرسەلان، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، کاروباری تەکنیکی و نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەندەری جەیهان لە توركیا بەم نزیکانە تەواو دەبێت.

وتیشی، “تورکیا بە ئامانجی زوو بەگەڕخستنەوەی بۆرییە نەوتییەکان کاردەکات”.

زیانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە پێنج ملیار دۆلار و عێراقیش لەگەڵ تورکیا هەوڵ دەدات بگات بە ڕێکكەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کە ماوەی پێنج مانگە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس لە مانگی 3ی ئەمساڵدا ڕاگیراوە، دوای ئەوەی بڕیاریدا بە گێڕانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای (سۆمۆ)ی عێراقی.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی ڕابردوو گەیشتە توركیا و لەگەڵ ئاڵب ئەرسەلان، وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كرد.

پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە دوای تەواوبوونی کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی دەستپێدەکاتەوە.

ڤیدیۆی لێدانی خوێندكارێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە
پێشت ڤیدیۆی لێدانی خوێندكارێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە
كاتی كۆتایی هاتنی گەرما و دەستپێكردنی باران ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی گەرما و دەستپێكردنی باران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار