لە حەوت ڕۆژدا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون



وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت ڕۆژی رابردوودا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا لەو شوێنانەی ڕووبەڕووبوونەوە تێیدا بەردەوامە نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون و بەرەبەیانی ئەمرۆش سێ هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان پوچەڵکردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چوار هەزار و ٨٥٥ سەربازی ئۆکراینا لەناوچەکانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا کوژراون تەنها لە دەوروبەری هەرێمی دۆنێتسک هەزار و ٤٩٠ سەرباز کوژران.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، هەزار و ١٨٠ سەربازی ئۆکراینا لە باشوری هەرێمی دۆنێتسک کوژران و لە ناوچەی زاپۆرێژیا ٨٢٠ سەرباز و لەشاری کۆبیانسک لە سنووری ناوچەی خارکیڤ ٦٦٥ سەرباز و لە کراسنۆلمانسکیش ٤٨٥ سەرباز  لەسنوورەکانی هەرێمی خێرسۆن ٢١٥ سەرباز کوژراون.

باس لەوەکراوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی لە دەوروبەری مۆسکۆ تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی دیکەش لە ئاسمانی ناوچەی بریانسکی سنووری ئۆکراینا تێکشکێندراون..

لەحەوت ڕۆژی ڕابردوودا هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆسەر هێزەکانی ڕوسیا و نیمچە دورگەی کریمیا و مۆسکۆی پایتەخت زیادیکردووە و ئەمەش وەک بەشێک لە هێرشی هەڵگەراوەی ئۆکراینا سەیر دەکرێت کە لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە.

ئەم هەفتەیە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات
پێشت ئەم هەفتەیە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات
زنجیرە درامایەکی نێتفلێکس کە خانمێکی کورد ڕۆڵی تیادا دەگێرێت لە پلەی یەکەمدایە
دواتر زنجیرە درامایەکی نێتفلێکس کە خانمێکی کورد ڕۆڵی تیادا دەگێرێت لە پلەی یەکەمدایە
ەیوەندیدار