ئەم هەفتەیە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات



ئەم هەفتەیە ئاسمان لە سەرانسەری جیهان بە “مانگی شین” ڕووناک دەبێتەوە، ئەمەش دیمەنێکی دەگمەنە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها جارێک ڕوودەدات.

ڕۆژنامەی بەریتانی “Daily Mail” ڕایگەیاندووە، سێیەم مانگی زەبەلاحی ئەمساڵ لە ٣٠ی ئاب لە نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٣٥ GMT (لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٣١ی ئاب) دەردەکەوێت.

وێڕای ناوەکەی کە بە مانگی شین ناسراوە، بەڵام مانگ هیچ ڕەنگێکی جیاوازی نابێت و هەمان سێبەری خۆڵەمێشی ئاسایی خۆیی دەبێت، بەڵام ڕەنگە قەبارەکەی تا ٪١٤ گەورەتر و ٪٣٠ گەشاوەتر لە ئاسایی دەربکەوێت.

بەگشتی دیاردەی مانگی شین هەر ٢ یان ٣ ساڵ جارێک ڕوودەدات، دوایین دەرکەوتنی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ بووە، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا وەک ساڵی ٢٠١٨ لە ماوەی ساڵێکدا دوو جار دووبارە دەبێتەوە.

شارەزایان ئامۆژگاری کوژاندنەوەی ڕووناکییەکانی ماڵەوە دەکەن بۆ باشترکردنی بینین، ئاماژە بەوە دەکەن کە  ڕوودانی ئەم دیاردەیە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە پیسبوونی کەشوهەوا.

٤ مانگی زەبەلاح لە ساڵی ٢٠٢٣ دەردەکەون، تا ئێستا دوو مانگی زەبەلاح دەرکەوتوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو مانگی دیکە دەردەکەون.

 

٣ی تەمموز: مانگی پاک

یەکەمی ئاب: مانگی ستۆرجیۆن

٣٠ی ئاب: مانگی شین

٢٩ی ئەیلول: مانگی دروێنە

 

مانگی زەبەلاح چییە؟

مانگی زەبەلاح دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی “مانگ”ە کە ساڵانە تەنها چەند جارێک چاوت پێی دەکەوێت، کاتێک ئەوە ڕوودەدات، مانگێکی گەورە و گەشاوە لە ئاسمان دەردەکەوێت، هەر کەس سەیری بکات پێی سەرسام دەبێت.

تێکەڵەیەک لە دوو کاریگەریی گەردوونی جیاواز، بە تایبەتی کاتێک مانگی نوێ یان مانگی پڕ هاوکات دەبێت لەگەڵ “سوڕانەوەی لە نزیکترین خاڵ لە خۆر”.

دەبێت مانگ لە ٪٩٠ لە زەوی نزیک ببێتەوە، بۆ ئەوەی بە فەرمی وەک مانگی زەبەلاح پێناسە بکرێت.

هاوکات پێویستی بە بڕینی دووری ٢٢٤ هەزار و ٨٦٥ میل لە زەویەوە هەیە، بۆئەوەی مانگی پڕ بێت.

فرۆشگای خوێندنگاکان بە کرێ دەدرێت
پێشت فرۆشگای خوێندنگاکان بە کرێ دەدرێت
لە حەوت ڕۆژدا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون
دواتر لە حەوت ڕۆژدا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون
ەیوەندیدار