تەندروستی سلێمانی هۆشداری “بڵاوبوونەوەی كۆلێرا” دەدات



بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە و ڕایدەگەیەنێت، گومانی بڵاوبوونەوەی كۆلێرای لێ‌ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خۆتان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و ئاوی بتڵ کراوەکان، کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن، بەکاربهێنن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن .
داوا لە هاوڵاتیان بەڕێزیش دەکەین لەئیستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت وە ئاوی بتڵ کراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربهێنن، هاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزەو و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتیەکان تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیان دەکەینەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکان .

سەعدی پیرە: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت بە ئاسایی وەریبگرن
پێشت سەعدی پیرە: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت بە ئاسایی وەریبگرن
لە ڕۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەران زیادكرا
دواتر لە ڕۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەران زیادكرا
ەیوەندیدار