ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا



دادگای بەغدا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەر ئەو باوەژنەدا سەپاند کە موسای تەمەن حەوت ساڵی کوشت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای بەغدا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەر ئەو باوەژنەدا سەپاند کە منداڵێکی حەوت ساڵانی مێردەکەی بە ئەشکەنجەدان کوشت.

منداڵەکە ناوی موسا وەلا بوو کە بە هۆی جیابوونەوەی دایك و باوکی لەگەڵ براکەیدا لە ماڵی ژنی دووەمی باوکی دەژیان.

موسا ڕۆژی 20ی تەموزی ڕابردوو گیانی لەدەستدا و باوەژنەکەشی دانینا بەوەی هەتا مردن ئەشکەنجەی داوە.

 

وێنە؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە
پێشت وێنە؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە
دەرچووانی زانکۆ سەرەیان گرتووە بۆ فۆڕمی دامەزراندن
دواتر دەرچووانی زانکۆ سەرەیان گرتووە بۆ فۆڕمی دامەزراندن
ەیوەندیدار