دەرچووانی زانکۆ سەرەیان گرتووە بۆ فۆڕمی دامەزراندن



پاش ڕاگەیاندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ، ئێستا قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دروستبووە، خوێندکاران چاوەڕێی وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن دەکەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دەرفەت بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ دەڕەخسێنێت و کۆمەڵێک هەلی کار ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە شێوەی گرێبەست دەڕەخسێنن، بۆ ناونیشانی IT ، ژمێریاری، کارگێری، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەڵایەتی، زمانی ئینگلیزی، هەروەها دەرچووانی ( ئامادەیی ، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری.

ئێستا  لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ دابەشکردنی فۆرم لە رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە ٢٨- ٢٧ی ئاب بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی.

 

مەرجەکانی دامەزراندنی دەرچووان بە شێوەی خاڵبەندی

– پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان 18-40 ساڵ بێت.

– پێویستە خوازیار دانیشتووی سلێمانی بێت.

– پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و    نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.

– نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

 

پێویستییەکانی دامەزراندن

ئەو کەسانەی فۆرمی دامەزراندن پڕ دەکەنەوە پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردانیکردن ئامادە بکات ( کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون).

دوای دابەش کردنی فۆرم لەو دورۆژەدا ، دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەرێنرێتەوە ھەمان شوێن.

شوێنی دابەش کردنی فۆرم : کاتژمێر ٩ بەیانی، لە بەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی لە ناو بینای دەستەبەری (ضمان) سەروو بەریدەکە.

 

 

ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا
پێشت ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا
بەرپرسێکی هەرێم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
دواتر بەرپرسێکی هەرێم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
ەیوەندیدار