هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات



پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیی قەیرانی داراییدان و ئەگەر ئەمریكا ئەو مەرجانەی بۆ عێراقی داناوە جێبەجێی نەكات ئەوا دووچاری قەیرانێكی دارایی هاوشێوەی لوبنان دەبێتەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیی قەیرانی داراییدان ئەمریكا چەند مەرجێكی بۆ عێراق داناوە جێبەجێی نەكات ئەوا دووچاری قەیرانێكی دارایی هاوشێوەی قەیرانی دارایی لوبنان دەبێتەوە كە دراوەكەی بەهاكەی لەدەستدا.

راشیگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆخەكە تێگەیشتوون و کە ئێستا هەیە و چەندینجار داوای یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان كردووە بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کورد هەر تێنەگەیشتن.

دەشڵێت:” بەردەوامبونی ناکۆکی ناوخۆیی هەرێم بەرەو لەناوچوون دەبات ئێمە و زۆر کەسی دیکە گفتوگۆمان کرد، شاخ بیستی، دار بیستی، بەرد بیستی، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کورد هەر نەیبیست هەر ئەوە دەکەن لە مێشکی خۆیاندایە نەک ئەوەی کە پێویستە بیکات.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە
دیندار زێباری: هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات
دواتر دیندار زێباری: هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات
ەیوەندیدار