دانیمارک سزای ئەو کەسانە دەدات کە قورئان دەسوتێنن



حکومەتی دانیمارک ڕایگەیاند، پێشنیازی پرۆژە یاسایەک دەکات بۆ قەدەغەکردنی سوکایەتیکردن، سوتاندنی قورئان و دەقە ئاینییە پیرۆزەکانی دیکە لە دانیمارک.

پیتەر هامێڵگارد، وەزیری دادی دانیمارک ڕایگەیاند، “حکومەتی دانیمارک پڕۆژە یاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی سوتاندنی قورئان و دەقە ئاینییەکانی دیکە دەردەکات، پڕۆژە یاساکە مامەڵەکردنی نەشیاو و بێڕێزی بەرامبەر بەها ئاینییە پیرۆزەکان بۆ کۆمەڵگەیەکی ئایینی قەدەغە دەکات.”

پیتەر هامێڵگارد جەختیشی کردەوە، “پرۆژە یاسا نوێیەکە تایبەتە بە قەدەغەکردنی سووتاندنی دەقە پیرۆزەکان لە شوێنە گشتییەکاندا و ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە کارانە ئەنجامدەدەن ڕووبەڕووی سزای دارایی یاخود دوو ساڵ زیندانیکردن دەکاتەوە.”

پڕۆژە یاساکە لە ١ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران و ئەگەر پێویست بکات پێش کۆتایی ساڵ، پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، هاوکات بڕیارە قەدەغەکردنەکە بۆ بەشێک لە یاسای تاوانەکان زیاد بکرێت کە سووکایەتیکردنی گشتی بە دەوڵەتێکی بیانی، ئاڵاکەی یان بەهایەکی تایبەتی دیکە قەدەغە دەکات.

چەندینجار سووتاندنی قورئان لە دانیمارک و سوید ئەنجامدراوە و دەزگای ئەمنیی دانیمارک هۆشداری داوە لە خراپتربوونی دۆخی ئەمنی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزدا باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگری تێبەردرا.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی داوای لە ئەندامانی ئەو وڵاتانە کرد کە ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەر ئەو وڵاتانە بگرنەبەر کە قورئان دەسوتێنن.

وەزیری دادی دانیمارک جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕانکاری پێشنیارکراوی یاساکە دەربڕینی زارەکی، نووسراو یان وێنەکێشانی تەنزئامێزی بە ئامانج نەگرتووە، بەڵام وتی سووتاندنی دەقە ئاینییەکان جگە لە دروستکردنی دووبەرەکی و ڕق و کینە هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە.

جاکۆب ئێلیمان-جێنسن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی: “ئازادی مافی دەربڕین بەردێکی بناغەی دیموکراسی ئێمەیە، بەڵام بە ڕەفتارێکی دروست.”

ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، ستۆکهۆڵم هەمان هەنگاوی سوید لە خستنەڕووی پێشنیازە یاسایەکی لەو شێوەیە لە وڵاتەکەی نانێت، چونکە پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستوور دەبێت.

بەشێوەیەکی جیاوز سنوور بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا
پێشت بەشێوەیەکی جیاوز سنوور بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا
زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم بڵاوکرایەوە
دواتر زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار