لە بارەی تەڵەی “باندەکانی دامەزراندن” هۆشداریی دەدرێت



ئەمڕۆ شەممە ٢٦ – ٨ – ٢٠٢٣ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆو پڕوپاگەندە لە عێراق، هۆشداری دایە هاووڵاتیان لە کەوتنە داوی ئەو باندە ساختەکارانەی کە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کار دەکەن بۆ پێشخستنی دامەزراندن لە بەشە ئەمنییە هەستیارەکان و وەزارەتەکانی تری حکومەتدا.

 

ناوەندەکە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “کۆمەڵێک دەنگۆ کە لەلایەن باندەکانی ساختەکارییەوە بڵاوکراونەتەوە، چاودێری کراون بە بیانووی دامەزراندن لە وەزارەتەکانی دەوڵەت و وەزارەتە ئەمنییە هەستیارەکان لەبەرامبەر پارەدان بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار “.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم باندانە شێوازی نوێ بەکاردەهێنن لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی لینکی ساختە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکانی دامەزراندن و وەرگرتنی بڕە پارەیەکی دیاریکراو بۆ دوورکەوتنەوە لە دەستنیشانکردن یان زانینی ناونیشانەکانیان”.

 

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتیانکردووەتەوە کە هیچ دامەزراندنێک لە هیچ وەزارەتێکدا نییە، ئەگەر هەبێت، ئەوا لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەتەکان یان لەڕێگەی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵیەوە بڵاودەکرێنەوە”.

 

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆو پڕوپاگەندەی عێراقی ڕوونیشیکردەوە، “لە ئێستادا هیچ دامەزراندنێک لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی نییە، داواشی لە هاوڵاتیان کردووە “لایەنی پەیوەندیدار لەو کەسانە ئاگادار بکەنەوە و لەڕێگەی ژمارەکانی هێڵی گەرمی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و دەستپاکییەوە زانیارییان لەسەر بدەن”.

ڕووسیا؛ لەگەڵ ئێران ناکەوینە ژێر فشاری سیاسی ئەمریکا
پێشت ڕووسیا؛ لەگەڵ ئێران ناکەوینە ژێر فشاری سیاسی ئەمریکا
“ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەیان ئامادە کردووە و  ناتۆش چاودێری دەکات”
دواتر “ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەیان ئامادە کردووە و  ناتۆش چاودێری دەکات”
ەیوەندیدار