وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگرین



وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەرفەتی وەرگرتنی زۆرترین رێژەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕەخسێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە، کە بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون، بەڕێوەبەری ناوەندیی وەرگرتن و بەڕێوەبەرانی تۆماری سەرجەم زانکۆکانی حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەیبوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبونەوەکەدا پلان و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤) تاووتوێ کراوە و وەزیری خوێندنی باڵاش جەختیکردووەتەوە لەسەرئەوەی وەک ساڵانی پێشوو زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بۆ زۆرینەی خوێندکاران دەڕەخسێنین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
پێشت وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمشەو هاکان فیدان دەگاتە هەرێمی کوردستان
دواتر ئەمشەو هاکان فیدان دەگاتە هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار