سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر لە تێكشكانی فڕۆكەدا گیانی لەدەستدا



فڕۆکەیەکی تایبەت کە دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆژین و نۆ کەسی دیکەی تیادابوو لە باشووری ڕووسیا کەوتەخوارەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی تاسی ڕووسی بڵاوی کردەوە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ھەرێمی تڤێر باشووری ڕووسیا کەوتووەتە خوارەوە لە ئاکامدا، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆژین ھەیە.

ھاوکات ھەژماری فەرمیی تێلگرامی نزیک لە گرووپی ڤاگنەر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە فڕۆکەکە لەلایەن سیستمی بەرگریی سوپای ڕووسیاوە خراوەتە خوارەوە.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆکە تایبەتەکە لە مۆسکۆوە بەڕێگاوبوو بچێت بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ، بەڵام لە ھەرێمی تڤێر کەوتووەتەخوارەوە و لە ئاکامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر بەسەرۆکایەتی، یەڤگینی پریگۆژین لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە حکوومەتی ڕووسیا یاخیبوون و ئۆکراینایان جێھێشتبوو و چووبوونە نێو ناوچەی رۆستۆڤ لەسەر سنوور و لەو ناوچەیەوە بەرەو شاری مۆسکۆی پایتەخت پێشڕەوییان کرد، بەڵام دواتر بە نێوەندگیری سەرکۆماری بێلاڕووسیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ یاخیبوونەکە کۆتایی ھات و چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر گواسترانەوە بۆ بێلاڕووسیا.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
پێشت ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
عێراق و هەرێم میکانزمێکی هاوبەش بۆ هاوردەی ئۆتۆمبێل دادەنێن
دواتر عێراق و هەرێم میکانزمێکی هاوبەش بۆ هاوردەی ئۆتۆمبێل دادەنێن
ەیوەندیدار