ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات



ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پرۆژەیاسای ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی پەسەندکرد

لە دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣)، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا، پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، نانسی وێزەرەوە پێشکەشکرابوو بۆ ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیا.

جێگای سەرنجە کە ئەو پرۆژە یاسایە کە پەسەند کرا، نەک هەر مەرجەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی کەمدەکاتەوە، بەڵکو ڕێگە بە هەڵگرتنی زیاتر لە ڕەگەزنامەیەک دەدات.

لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە حکومەت هەوڵدەدات گەشەیەکی زیاتر بە ئەڵمانیا بدات، لەوانەش ڕاکێشانی سەرنجی ئەڵمانیا بۆ کادرە تەکنیکییە تایبەتمەندەکان،

یاساکە ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەڵمانیا نیشتەجێن داوای پاسپۆرتی ئەڵمانی بکەن، بە مەرجێک داواکار پابەند بێت بە بەهاکانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، بەو پێیەی یاساکە بە ڕوونی بەدەرکردنی ڕەگەزنامە بۆ ئەو کەسانە دیاری کراوە کە تاوانیان ئەنجامداوە، یان ڕەفتاری ڕەگەزپەرستی دەنوێنن، هەروەها یاساکە پێویستی بە توانای داواکار هەیە بۆ بەدەستهێنانی ژیان بەگشتی بەبێ پشتبەستن بە یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان.

بڕیار وایە ڕەشنووسی یاساکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئەگەر پەرلەمان پەسەندی بکات، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارە و پرۆژەیاسایەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە، کە هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا بڕیاریدا بۆ لەمەودوا مەرجەکانی پێدانی کارتی مانەوە توندتر بکات، و ئەوکەسانەی کە وڵات پێویستیان پێی نییە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان یان جێگرەوەکەی بکرێن.

ئەمشەو هاکان فیدان دەگاتە هەرێمی کوردستان
پێشت ئەمشەو هاکان فیدان دەگاتە هەرێمی کوردستان
سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر لە تێكشكانی فڕۆكەدا گیانی لەدەستدا
دواتر سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر لە تێكشكانی فڕۆكەدا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار