ڕنینەوەی بەرهەمی سماق لەکوردستان دەستیپێکرد



ساڵانە لەوەرزی هاویندا جوتیارانی گوندەکانی کوردستان بەرهەمی سماق دەچننەوە و بەکۆمەڵێک ڕێگا و هەنگاو ترشەکان ئامادەدەکرێن بۆ خواردن و فرۆشتن.

ئاراس دانیشتوی گوندی چنارنەیە سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان، بۆ خەڵک دواو وتی”بەرهەمی ترش لە گوندی چنارنە زۆر باشە و ترشەکەمان ترشی سپی بەناوبانگە”.

بەگشتی ترشی سماق لەبەهاردا دەچێنرێت و لە کۆتایی هاوین لێدەکرێتەوە، جوتیاران چنین دەکەن لە بەیانی زووەوە دواتر دەیوەرێنن و دەبرێنە بازاڕ .

ئاکرێ لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان  بەناوبانگترە و سماقەکەی دەنکەکانی گەورە و گوڵی زۆرە ، نرخەکەشی ساڵانە دەگۆڕێت.

بەرهەمی سماق جگە بۆ ناوخۆ کە بەکاردەهێنرێت، هاوکات ئەم بەرهەمە خۆماڵییە، دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی عێراق”

نرخ و تایبەتمەندی ئایفۆن 15 ئاشكراكرا
پێشت نرخ و تایبەتمەندی ئایفۆن 15 ئاشكراكرا
وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد
دواتر وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار