نرخ و تایبەتمەندی ئایفۆن 15 ئاشكراكرا



 

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی “ئایفۆن ١٥” کە پێدەچێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا نمایش بکرێت، گرانترین مۆبایل بێت، کە تا ئێستا لەلایەن کۆمپانیای “ئەپڵ”ەوە بەرهەم هێنراوە، چونکە ڕەنگە نرخەکەی لە 2 هەزار دۆلار زیاتر بێت.

شارەزایانی بواری تەكنەلۆجیا مەزەندەیان کردووە، کە نرخی وەشانی ئایفۆن ١٥ ماکس ٢ تێرابایت بە ٢٠٩٩ دۆلار دەبێت، کە زۆر زیاترە لە خاڵی چوونە ژوورەوەی لاپتۆپێکی ماکبۆک پڕۆ بە قەبارەی ١٣ ئینج بە ١٢٩٩ دۆلار.

بۆ بەراوردکردن، نرخی ئایفۆن ١٤ پڕۆ ماکس ١ تێرابایت ساڵی ڕابردوو لە ١٥٩٩ دۆلارەوە دەستی پێکردووە.

ئایفۆنە نوێیەکە یەکەم ئایفۆن دەبێت، کە خاوەنی بیرگەی 2 تێرابایت بێت، دەنگۆی ئەوە هەیە کە تیتانیۆم و کامێرایەکی نوێکراو و چیپێکی نوێی بەهێزی تێدابێت، بڕیارە ئەپڵ لە 12ی ئەیلولدا ئایفۆن 15 نمایش بکات، بەڵام پێدەچێت وەشانی (پڕۆ ماكس) بێت تا مانگی تشرینی یەکەم بەهۆی کێشەی زنجیرەی دابینکردنەوە ڕەوانە ناکرێ.

عێراق و هەرێم ڕێکنەکەوتن
پێشت عێراق و هەرێم ڕێکنەکەوتن
ڕنینەوەی بەرهەمی سماق لەکوردستان دەستیپێکرد
دواتر ڕنینەوەی بەرهەمی سماق لەکوردستان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار