وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد



وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند مانگی ڕابردوو بە بەهای یەك ملیار و 330 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی تەموزی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە تێکڕای هەر بەرمیلێك بە 78.003 دۆلار فرۆشراوە و کۆی گشتی داهاتەکەشی یەك ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستەڕوو کە 40 کۆمپانیای جیهانیی نەوتەکەی عێراقیان کڕیوە.

ڕنینەوەی بەرهەمی سماق لەکوردستان دەستیپێکرد
پێشت ڕنینەوەی بەرهەمی سماق لەکوردستان دەستیپێکرد
مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکان بڵاودەکاتەوە
دواتر مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکان بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار