مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکان بڵاودەکاتەوە



ڕۆژی سێشەممە، کۆمپانیای مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی بڵاوکردەوە کە توانای وەرگێڕان و نووسینەوەی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکانی بە دەیان زمان هەیە.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، مۆدێلی- Seamless MT4  توانای وەرگێڕانی لە دەقی نووسینەوە بۆ قسەکردن و بە پێچەوانەوە بۆ نزیکەی ١٠٠ زمان هەیە، جگە لە وەرگێڕانی تەواو لە قسەکردن بۆ قسەکردن بۆ زیاتر لە ٣٥ زمان.

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم مۆدێلی زیرەکی دەستکردە کارلێک و بەرکەوتنەکانی نێوان بەکارهێنەران لە جیهانی مێتاڤێرس ئاسان دەکات.

ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتی کۆمپانیاکە دەدات قازانجی زیاتر بەدەستبهێنێت لە ڕێگەی زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەران بۆ وەرگرتنی زانیاری و بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ، نەک پارە لە بەکارهێنەران بۆ مافی بینین و بەکارهێنانی وەربگرێت.

مۆدێلەکە پێشتر لە ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت و ئۆپن ئەی و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانەوە دەستپێشخەرەکانەوە کاری لەسەر کراوە، بەشێکە لە هەوڵە گەورەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا بۆ دروستکردنی مۆدێلێک کە بتوانێت لە ١٠٠٠ زمانی جیهان تێبگات کە زۆرترین قسەیان پێدەکرێت.

هاوکات کۆمپانیای مێتا ڕووبەڕووی بەرپرسیاری یاسایی دەبێتەوە سەبارەت بەو داتایانەی لە کاتی ڕاهێنانی مۆدێلەکان بەکاریهێناوە بە بێ ڕەزامەندی خاوەنەکانیان.

سارا سیلڤەرمان ئەکتەری کۆمیدی و دوو نووسەری دیکە لە مانگی تەمموزدا سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای مێتا و ئۆپن ئەی تۆمارکرد و کۆمپانیاکانیان تۆمەتبار کرد بەوەی کتێبەکانیان وەک داتای ڕاهێنان بەکاردەهێنن بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی.

توێژەرانی کۆمپانیای مێتا ڕایانگەیاندووە کە بۆ مۆدێلی-Seamless MT4، چوار ملیۆن کاتژمێر داتای ڕاهێنانی دەنگییان کۆکردوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە کە داتای دەق لە ناوەڕۆکی ویکیپیدیا و سایتە پەیوەندیدارەکانیان بەکارهێناوە.

وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد
پێشت وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی، “حکومەتی ناوەندی دەیەوێت حکومەتی هەرێم نەمێنێت”
دواتر ئەندامێکی لیژنەی یاسایی، “حکومەتی ناوەندی دەیەوێت حکومەتی هەرێم نەمێنێت”
ەیوەندیدار