ئەندامێکی لیژنەی یاسایی، “حکومەتی ناوەندی دەیەوێت حکومەتی هەرێم نەمێنێت”



یادگار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، “لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەدڵی پەرلەمان پێناسە دەکرێت، هەربۆیەئەو لیژنەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین کۆبوونەوە و میوانداری و سەردان، خوێندنەوە و نوسینی ڕاپۆرت و داڕشتنی پڕۆژە یاسا، هەمواری یاسا, ئەنجام دەدات”

ئەو ئەندامەی لیژنەیی یاسایی ئاماژە بەوەکردووە، جێگای دڵگرانی و پەشیمانیە کاتێک لەدۆخێکی سیاسی و ئەمنی نامۆدا لەژێر فشاری سیاسی و دەرونیدا ئەو هەموو کات و ماندووبوونە، بەڵام کەمترین خێری تێدایە بۆ میللەت و هەرێمەکەت. سیاسەت و پیلانی دەسەڵاتی ناوەند نەهێشتنی هەرێمە لە ڕێگای ” هەژارکردنی ” هەرێمەوە.

باسی لەوەکردووە، ئەو شیوازە لە سیاسەت سیاسەتی وڵاتانی داگیرکاری سەدەی نۆزدە و بیستەکانە کە تائێستاش لە ڕێی ” ئابوری” یەوە بەردەوامە لەڕێی ناچارکردن بە ڕادەستکردنی داهاتیان بەو وڵاتانە و ئەوانیش بەناوی خۆیانەوە ئەو داهاتە دەخەنەوە گەڕ لە بازاڕی ئابوری ئازاددا و بە ڕێژەی  %٨٥ و سودی بەهەمان ڕێژە دەچێتە سەر ئابوری و دارایی ئەوان. دەشڵیت، “بۆ دەستگەیشتن بە داهاتەکان داوای وردبینی دەکەن و هەروەها بڕێکی زۆری بەناوی قەرز کە دەبێت سو بدەیت لەسەر پارە و داهاتی خۆت پێتدەداتەوە، ئەمەش وادەکات هەرچەند وڵاتەکەت لەڕووی هەبوونی سامانی سروشتی دەوڵەمەندبێت، بەڵام بەهەژاری بمێنێتەوە وەک وڵاتانی ئەفریقا”.

یادگار مەحمود جەختی لەوەکردووەتەوە، عێراق هەموو داهاتەکان لە هەرێم دەسێنێت، بەڵام بە پاساوی وردبینی پێی ناداتەوە و ئەگەر ئەم سیاسەت و پیلانە کۆتایی پێنەیەت هەرێم ڕوو لە هەژاری دەکات و ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکان بڵاودەکاتەوە
پێشت مێتا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکان بڵاودەکاتەوە
سوودانی دەربارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا چی دەڵێت؟
دواتر سوودانی دەربارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا چی دەڵێت؟
ەیوەندیدار