لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی



بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە، هاووڵاتییەك لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەنگاو ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.

ڕۆژانە چەندین هاووڵاتی دەبنە قوربانیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کە هاووڵاتییان هۆکاری زۆربەیان بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان دەگێڕنەوە و هاتووچۆش دەڵێت، پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانەوە، هۆکاری هەڵکشانی ڕووداوەکانن.

نێچیرڤان بارزانی: شەرعیەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەوە دێت
پێشت نێچیرڤان بارزانی: شەرعیەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەوە دێت
ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکارە بۆ شێرپەنجە
دواتر ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکارە بۆ شێرپەنجە
ەیوەندیدار