گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتانی عەرەبی


گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا، كە بە “ئایرس” ناسراوە و سەر بە جۆری “XBB”ە کە لە گۆڕاوی “ئۆمیکرۆن”ەوە هاتووە دوای بڵاوبوونەوەی لە بەشێكی وڵاتانی جیهان، گەیشتە وڵاتانی عەرەبی و لە میسر دوو حاڵەتی تووشبوو بە فەرمی تۆماركراوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو حاڵه‌تی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا له‌ جۆری (EG-5.2) ناسراو بە (ئایرس) تۆماركرا و نیشانه‌كانی هه‌ردوو نه‌خۆشەكە قورس نیین و خه‌ریكه‌ چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.

ڕاشیگەیاند، نیشانه‌كانی گۆڕاوی كۆرۆنا له‌ جۆری(EG-5.2) قورس نیین و ڕێنماییه پزیشكییه‌كان ئاماژه‌ به‌ دووباره‌ ڕاگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ ناكه‌ن، ته‌نیا جه‌خت له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچووان، تووشبوان به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر داوا له‌ دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك (ده‌ست شووشتن، به‌كارهێنانی ماسك و پاككه‌ره‌وه‌كان) ببن و ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و په‌تایه‌ش ده‌بن، ده‌بێت خۆیان كه‌ره‌نتینه‌ بكه‌ن و به‌ته‌نیا بن و نه‌چنه‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنای بەناوی (ئایرس)، كە گۆڕاوێكە لە گۆڕاوی (ئۆمیكرۆن)ەوە سەریهەڵداوە، ڕایگه‌یاند و جەختیشی كردۆتەوە، پێویسته‌ به‌ وردی چاودێری ئه‌و گۆڕاوه‌‌ نوێیه‌ بكرێت.

ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێشت ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ئێران “موهاجیر 10 ” ی نمایشکرد کە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل
دواتر ئێران “موهاجیر 10 ” ی نمایشکرد کە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل
پەیوەندیدار