ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازیان کردووە ساڵی داهاتوو چەند ماددەیەکی نوێی بۆ سەبەتەی بەشەخۆراک زیاد بکرێن و دەشڵێت: “پارەی ئەو بەشەخۆراكەی دەبڕدرێت لەوانەی مردوون یان داهات بەرزەكان، دەدرێتەوە بە بەشەخۆراك”.

لما موسەوی، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماددەکانی ئێستا، کە لە سەبەتەی خۆراکدا هەن تا کۆتایی ئەمساڵ وەک خۆیان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

ڕاشیگەیاندووە، پێشنیازیان کردووە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە چەند ماددەیەکی نوێ بۆ سەبەتەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیاد بکرێت.

لەبارەی دابینکردنی بودجە بۆ ئەو ماددە زیادکراوانە، لما موسەوی وتی، “ئەو بودجەیەی لەو کەسانە دەمێنێتەوە، کە بەشەخۆراکیان بڕدراوە بەهۆی مردن یان زۆری داهاتەوە، دووبارە بۆ کڕینەوەی ماددەی نوێ بەکاری دەهێننەوە”.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو كەسانەی مردوون یان داهاتیان دەگاتە دوو ملیۆن دینار، بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت و ئەوانەشی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە تاوەكو دەگەڕێنەوە بەشەخۆراكیان ڕادەگیرێت.

ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادكردنی چەند ماددەیەكی بەشەخۆراكی بۆ هاوولاتیان دا وەك (چا، شیر، هێلكە، مریشك) بەڵام بڕیارەكە تەنها سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گرتەوە و بۆ مانگی ڕەمەزانیش تەنها (هێلكە و ئارد) دابەشكرا.

یەكەم بارستە هەوای فێنكی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم بارستە هەوای فێنكی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتانی عەرەبی
دواتر گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتانی عەرەبی
ەیوەندیدار