یەكەم بارستە هەوای فێنكی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بە هاتنی یەكەم بارستە هەوای فێنك بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی هەینییەوە پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری یەکەم بارستە ھەوای فێنکی ئەم وەرزەوە بەھۆی چالاکبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە لەسەر ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، کە لە رۆژی ھەینیەوە ٢٥ی ئاب کاریگەرییە سەرەتاییەکانی دەردەکەوێت.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ٣ بۆ ٤ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما دووردەخاتەوە لەسەر ناوچەکانمان.

وتیشی، “پلەکانی گەرما بەھۆی گەیشتنی سەنتەری ئەم بارستە ھەوایەوە لەناوەراستی ھەفتەی داھاتوودا نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێ”.

بە وتەی ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەی خوارەوە لەماوەی ھەفتەی داھاتوودا نزمببنەوە:
لەسەرەتای ھەفتەکەدا :
ھەولێر ٤١ بۆ ٤٢ پلە
سلێمانی ٣٩ بۆ ٤٠ پلە
دھۆک ٤٠ بۆ ٤١ پلە
کەرکوک ٤٢ بۆ ٤٣ پلە
گەرمیان ٤٣ بۆ ٤٤ پلە

لەناوەراستی ھەفتەدا :
ھەولێر ٣٩ بۆ ٤٠ پلە
سلێمانی ٣٧ بۆ ٣٨ پلە
دھۆک ٣٨ بۆ ٣٩ پلە
کەرکوک ٤٠ بۆ ٤١ پلە
گەرمیان ٤٢ بۆ ٤٣ پلە

 

بەتاوانی مامەڵەکردن بە پارچە شوێنەوارەوە چوار کەس دەستگیرکرا
پێشت بەتاوانی مامەڵەکردن بە پارچە شوێنەوارەوە چوار کەس دەستگیرکرا
ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
دواتر ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار