گواردیۆلا لە مان سیتی دوور دەکەوێتەوە



ئەمڕۆ پیپ گواردیۆلا نەشتەرگەرییەکی ڕۆتینی بۆ کێشەی پشتی ئەنجامدا.

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەم دواییانەدا ماوەیەکە تووشی ئازارێکی توندی پشت بووە، بۆیە بەخێرایی بە فڕۆکە بەرەو بەرشەلۆنە ڕۆیشتووە، بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاری کە لەلایەن دکتۆر میرێیا ئیلویکا ئەنجامدرا. نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو، ئێستا پیپ لە بەرشەلۆنە یەو چارەسەر وەردەگرێت.

لە غیابیدا، خوانما لیلۆی یاریدەدەری ڕاهێنەر سەرپەرشتی ڕاهێنەرایەتی تیپی یەکەم دەکات لە یاریگای مەشقەکاندا و ئەرکەکانی لە هێڵی تاچلاین دەگرێتە ئەستۆ تا گەڕانەوەی پیپ. بڕیارە دوای پشووی نێودەوڵەتی داهاتوو بگەڕێتەوە.

هەمووان لە مانچستەر سیتی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پیپ دەخوازن، چاوەڕێی بینینی گەڕانەوەی بۆ مانچستەر دەکەن بەم زووانە.

تیمەکەی پێپ گواردیۆلا، دوو بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمەرلیگی ئەم وەرزە تۆمار کردووە و چاوی لە کێبڕکێی سەر پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەشە.

 

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشكی بودجەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
پێشت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشكی بودجەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەركرد
دواتر وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەركرد
ەیوەندیدار