وێنە؛ زیاتر لە هەزار دۆنمی دیکەی پێنجوێن سووتا



بە هۆکارێکی نادیار، ئاگرێك لە سنووری قەزای پێنجوێن کەوتەوە و زیاتر لە هەزار دۆنم سووتا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لە بەرزاییەکانی پشتی قەزای پێنجوێن ئاگرێك کەوتەوە کە بووە ھۆی سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و داری ترش.

ڕوونیشیکردەوە کە ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتییانی ناوچەکە کۆنترۆڵ کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.

هاتوچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە
پێشت هاتوچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە
زانیاری لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ئاشکراکرا
دواتر زانیاری لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ئاشکراکرا
ەیوەندیدار