هاتوچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لەپێناو دڵنیایی سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێران چەند ڕێنماییەکی پێویستی لەبارەى بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بۆ شۆفێر و هاوڵاتیان بڵاو کردەوە و داوا دەکات هەموو لایەک پێیەوە پابەند بن.

بەپێی ڕێنماییەکەنی هاتووچۆی هەولێر ئەم کارانە لەسەر هێڵە خێراکان قەدەغە کراون:

١- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.

٢- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.

٣- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، یان پێویستە پردەکان بەکاربهێنن بۆ پەڕینەوە.

٤- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.

٥- ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.

٦- ڕۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکوو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.

٧- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.

٨- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.

٩- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.

١٠- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.

١١- هەڵکردنی فووللایت.

١٢- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.

سەڵاحەدین بەهادین: كاتێك حكومەت باكی بە موعاناتی هاووڵاتی نەبێت ئەو دۆخە دژوارە بەرهەم دێت
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: كاتێك حكومەت باكی بە موعاناتی هاووڵاتی نەبێت ئەو دۆخە دژوارە بەرهەم دێت
وێنە؛ زیاتر لە هەزار دۆنمی دیکەی پێنجوێن سووتا
دواتر وێنە؛ زیاتر لە هەزار دۆنمی دیکەی پێنجوێن سووتا
ەیوەندیدار