وەزیری نەوتی عێراق لە تورکیایە و نرخی نەوت دابەزی



ڕۆژی دووشەممە، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق گەیشتووەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری نەوتی جەیهانەوە.

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: وەزیری نەوتی عێراق لە تورکیایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی دواخستنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە کاتێکدا تورکیا دوای بڕیارێکی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی-ICC لە ٢٥ی ئاداردا هەناردەکردنی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا ڕاگرت.

سەبارەت بە نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانی جیهان نرخەکەی ٩٦ سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٠ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و ١١ سەنت دابەزیوە.

لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا خوێندکارێک لە بەغدا منداڵی بوو
پێشت لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا خوێندکارێک لە بەغدا منداڵی بوو
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك کوژرا
دواتر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك کوژرا
ەیوەندیدار