قائیمقامیەتی پارێزگای دهۆک لەبارەی تابلۆ بڕیاریدا



بەیانی لیژنەکانی بەدواداچوونی قائیمقامیەتی پارێزگای دهۆک هاوڵاتیانیان ئاگادار کردەوە کە پێویستە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سەرجەم تابلۆکانیان کە بەزمانە بیانییەکان نوسروان لابەرن و بە زمانی کوردی تابلۆکانیان هەڵبواسن.

یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی دهۆک سەردانی بازاڕ و شوێنەکانی دیکەیان کردووە وەک دوکان و مارکێت و شوێنەکانی دیکەش، وتیشی داوایان لە خەڵک و خاوەن شوێن و دوکان و مارکێتەکان کردووە تابلۆکانیان بەزمانێکی ڕوون و خەتێکی جوان بەکوردی بنوسن.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر پسوڵەی کاشێر و مینۆی چێشتخانەکان زمانی بەزمانی کوردی بنوسرێت دوای ئەوە زمانەکانی دیکەی وەک عەرەبی یان ئیبگلیزیش بنوسرێت گرفت نییە.

هاوکات، قائیمقامیەتی دهۆک هۆکاری بڕیارەکە بۆ گرنگیدانی ئەوان بەزمانی کوردی لەپاڵ زمانەکانی دیکە دەگەڕێنێتەوە.

دەوڵەمەندانی جیهان ملیارەها دۆلاریان زەرەرکرد
پێشت دەوڵەمەندانی جیهان ملیارەها دۆلاریان زەرەرکرد
میدیای پارتی: بە فەرمانی مەسعود بارزانی، حکومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرت
دواتر میدیای پارتی: بە فەرمانی مەسعود بارزانی، حکومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار