جیاوازیی گەرمای نێوان دوو ناوچەی هەرێم 16 پلەی سیلیزییە



کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ بێت و لە کاتێکیشدا کە پلەی گەرمای گەرمیان دەگاتە 47، لە حاجی ئۆمەران کەشوهەوا بەهاریی و فێنک دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێك پەڵەهەور دەبیت.

ڕوونیشیکردەوە کە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە 47، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە حاجی ئۆمەران بەرزترین پلەی گەرما 31 پلەی سیلیزی دەبێت.

سەبارەت بە سبەینی سێشەممە، پێشبینی کرد کە ئاسمان ساماڵ بیت و پلەی گەرماش نزیک بێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

تەرمی هاوڵاتییەك بەخنکاوی دۆزرایەوە
پێشت تەرمی هاوڵاتییەك بەخنکاوی دۆزرایەوە
پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
دواتر پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
ەیوەندیدار