دەست بە سەر زیاتر لە ١٤٠ پاکەت قاوەی کێشدابەزاندندا گیرا



دەست بەسەر زیاتر لە ١٤٠ پاکەت قاوەی کێشدابەزاندا گیرا کە بە بێ بوونی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی، لە رێی سۆشیال میدیاوە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچووندا دەستیان بەسەر زیاتر لە ۱٤٠ پاکەت قاوەی کێشدابەزاندندا گرت.

ڕوونیشیکردەوە قاوەکان لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە رێکلامی بۆ کراوە و ڕێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاند، خاوەنی شوێنەکان سزا دەدرێن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.

هاوکات داواشی لە هاووڵاتییانی هەولێر کرد خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە بەرهەمانەی کە بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێت ، لە کاتی بەکارهێنانیشی پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر و لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت.

کاتی کردنەوەی ناوچە ئازادەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندرا
پێشت کاتی کردنەوەی ناوچە ئازادەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندرا
بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایانی توشبووی شێرپەنجە دەدرێت
دواتر بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایانی توشبووی شێرپەنجە دەدرێت
ەیوەندیدار