فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن سودمەندبن لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات



رۆژی (24ـی تەمموزی 2023)، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەری ناردنی پێنج هەزار کەسی بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات راگەیاند کە لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق سەرپەرشتی دەکات و هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تێیدا سوودمەند دەبن، و دابەشکردنی کورسییەکان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دەبێت و فەرمانبەرانی ھەرێم دەتوانن سودمەندبن.

د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ناردنی پێنج ھەزار کەس بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەستۆی حکومەتی عێراق.

وتیشی، ھەفتەی رابردوو شاندێکی خوێندنی باڵای ھەرێم، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسی ئەو بەرنامەیە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات کۆبوونەتەوە، بڕیاردراوە دابەشکردنی ئەو پێنج ھەزار کورسییە بەسەر پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەپێی رێژەی دانیشتوان بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ٥ ھەزار کورسییەی بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات راگەیەندراوە، بۆ چوار ساڵە و لە قۆناغی یەکەمدا ٤٠٠ کورسی دابینکراوە، لەئێستادا فۆرمی پێشکەشکردن راگەیەنراوە، دوا وادەی پێشکەشکردنیش لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دەبێت،

لێرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە

كەشناسی كۆتایی چلەی هاوین و هاتنی كەشی فێنك ڕادەگەیەنێت
پێشت كەشناسی كۆتایی چلەی هاوین و هاتنی كەشی فێنك ڕادەگەیەنێت
لە بەغداوە بڕیاری نوێ‌ درا و بەهای دۆلار دابەزی
دواتر لە بەغداوە بڕیاری نوێ‌ درا و بەهای دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار