خێزانێکی شەنگالی لە سلێمانی کشتوکاڵ دەکەن



بەرهەمی ماندووبوونی چوار مانگیان دەچننەوە، بامێی کوردیان چاندووە، باینجانێکی جیاوازیشیان هەیە، کە خەڵکی سلێمانی پێی ئاشنا نین.

چنینەوەی بامێ، لەبەرتیشکی خۆر و گەرما کارێکی زەحمەتە، بەڵام کاتێک خێزانەکە بەیەکەوەبن زەحمەتییەکانیش ئاسان تێدەپەڕێت.

ماهیر مەمۆ و خێزانەکەی پاش پەلاماردانەکەی داعش بۆ شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ هاتوونەتە سلێمانی،  لە نزیک کارگەیەک لە تاسڵوجە دەژین و دەستیان بە جوتیاری کردووە، ئەمساڵ بامێیان چاندووە.

لە شەنگال کاری کشتوکاڵیان نەکردووە، بەڵام لێرە بڕیاریاندا چاوەڕوانی دەستی کەس نەبن، لەبری کرێکاری کشتوکاڵیان هەڵبژارد.

ماهیر ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە دەستدەکات بە گەڕان لە کێڵگەکە و ئاودانی، تا ئەو بامێیانەی تازە پێگەیشتوون لێی بکاتەوە بیفرۆشێت.

ئێستا کاتی چنینەوەی بامێیکەیانە، هەموو ڕۆژێک بەناو کێڵگەکەدا دەگەڕێن تا بامێ بچووک و ناسکەکان لێبکەنەوە بیفرۆشن.

بەم کارە بژێوی ژیانی خۆیان دابیندەکەن، دەڵێت “لە کرێکاری باشترە، هەر کات بتەوێت دەچیتەوە بۆ ماڵی خۆت”.

جیاواز لە بامێ، تۆوی باینجانی سەوزیان لە شەنگالەوە بۆ هاتووە، کە جیاوازە لە باینجانە ڕەشەکە، وەک خۆیان دەڵێن تامی خۆشترە، بەڵام خەڵكی سلێمانی پێی ئاشنا نین، ساڵی ڕابردوو بڕێکی زۆریان کردووە، بەڵام زەرەریان کردووە، چونکە خەڵک نەیکڕیوە، بۆیە ئەمساڵ تەنها بەشی خۆیان چاندووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات
پێشت وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات
چیرۆکی شاراوەترین و جوانترین سیخوڕ لەجیهاندا
دواتر چیرۆکی شاراوەترین و جوانترین سیخوڕ لەجیهاندا
ەیوەندیدار