پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاسانکارییە یان ماندووکردن؟



پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک کێشەی هێناوە، هاووڵاتیانی ماندوو کردووە و نرخەکەی گرانە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیش ١٠٪ی کارەکانی پێشووی دەکات.

لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، قەرەباڵغییە و مامەڵەکان خاو بەڕێوەدەچن، هاووڵاتیانیش شەکەتن و بێزاربوون لە چاوەڕوانی.

ئەحمەد سەباح، نزیکی سێ کاتژمێرە لەگەڵ خێزانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییە، چاوەڕوانن بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتی خوشکەکەی، نەک هەر ئەو ماندووبوونە، بەڵکو بۆ وەرگرتنی کاتی سەردان پێنج کاتژمێریان پێویست بووە.

پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک کێشەی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و هاووڵاتیانیش هێناوە، هووڵاتیان لە ئەپڵیکەیشنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی عێراقی ئاگادارنین، کە دەبێت لە ڕێیەوە کاتی سەردانیکردن وەربگرن.

ئەپڵیکەیشنەکە هەفتەکەدا تەنها ڕۆژانی پێنج شەممە کاردەکات، بۆ هەر ڕۆژێک ١٥٠ ناو زیاتر وەرناگرێت، ئەمە جگە لە ڕێنووسی هەڵە و وەستانی ئەپڵیکەیشنەکە بەهۆی زۆری سەردانیکەران.

نەبوونی کارتی بانکی و گرانبوونی نرخی پاسپۆرتەکە بۆ ٩١ هەزار دینار ئەوەندەی دیکە هاووڵاتیانی بێزارکردووە.

کێشەکانی دەرهێنان و تازەکردنەوەی پاسپۆرت زۆر و جۆراوجۆرن، ٪٩٠ کارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی خاوکردووەتەوە.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، چەندین کێشەی جۆراوجۆریان هەیە، هەر ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە شەش ئامێری لەبەردەستە، ئەگەر یەکێک لە ئامێرەکان لەکاربکەوێت، ئەوا هیچ یەک لە ئامێرەکانی دیکە کارناکەن، هەروەها هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئامێرە شکاوەکە نییە.

هەروەها مامەڵەکە کاتی زۆر دەوێت، دەبێت پەنجەمۆری هەر ١٠ پەنجەکە وەربگرێت، کاتی زۆر پێویستە، بە تایبەت کە پێشتر پەنجەمۆری تەنها پەنجەیەک وەردەگیرا.

سۆران عومەر، نوێنەری کوردە لە پەرلەمانی عێراق، هاتووەتە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی،  بەدواداچوون بۆ کێشەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکات، بۆی دەرکەوتوو زۆرینەی ئەو پارەیەی بۆ پاسپۆرتە نوێیەکە وەردەگیرێت بۆ کۆمپانیا دەبێت.

سەرلەنوێ شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
پێشت سەرلەنوێ شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
جەنگی نێوان زیرەکی دەستکرد و مرۆڤ سەرهەڵدەدات؟
دواتر جەنگی نێوان زیرەکی دەستکرد و مرۆڤ سەرهەڵدەدات؟
پەیوەندیدار