جەنگی نێوان زیرەکی دەستکرد و مرۆڤ سەرهەڵدەدات؟



فیلمی ڕۆبۆت ساڵی ٢٠٠٤ بەرهەم هاتووە باسی جەنگی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا دەکات.

هەرگیز حەسەن زیرەکت بینیبووە گۆرانی بە شێوەزاری بادینی بڵێت، بەڵێ ئێستا گۆرانی حەسەن زیرەک هەیە کە بەشێوەزاری بادینیە.

ئەمانە چۆن دروستبوون؟

ئەمانە کاری زیرەکی دەستکردن، زیرەکی دەستکرد، تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە، نهێنیەکەی سیستمی زمانەوانیەکەیەتی کە دەتوانێت وشەکان تێبگات و لە دەیەکی چرکەیەکەدا وەک مرۆڤ وەڵامبداتەوە، ئامانجی ئەم تەکنەلۆژیایە کارکردنی ئامێرەکانە بێ یارمەتی مرۆڤ.

بیرۆکەی دروستکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ساڵی ١٩٥٦ دەگەڕێتەوە، بەڵام لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای پەرە بە تەکنەلۆژیاکە دراوە.

زیرەکی دەستکرد لە ڕێی بەرنامە جیاوازەکانییەوە بەکاردەهێنرێت، وەک چات جی پی تی، بۆ وەرگرتنی زانیاریی کە هاوشێوەی مرۆڤ وەڵامدەداتەوە، داڵ ئی دوو بۆ دروستکردنی وێنە بە خواستی کەسەکە، ئەدۆبی پۆدکاست بۆ دەنگ، چاویلکەی زیرەک، ڤی ئاڕ، کە جیهانی خەیاڵی و ڕاستەقینە تێکەڵدەکات.

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای زیاتر لە سێ ملیار کۆدی بۆ فێرکردنی زیرەکی دەستکرد تۆمارکردووە، بۆیە زیرەکی دەستکرد سوودێکی گەورە بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت، بەتایبەت لە بواری پزیشکی و کشتوکاڵ.

مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد چین؟

پێشکەوتنە چاوەڕواننەکراوەکەی زیرەکی دەستکرد، گەیشتووەتە ئاستێک کە ئێستا شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا بە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی دادەنێن، پێشبینی دەکرێت تا  ساڵی ٢٠٣٠، ٢٠ ملیۆن مرۆڤ کارەکانیان لەدەستبدەن.

تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە ماوەی ئەم چوارساڵەی ڕابردوودا وەک بۆمبێک تەقیەوە، جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.

زانیارییەکانی زیرەکی دەستکرد تا ساڵی ٢٠٢١، چات جی پی تی نازانێت کاتژمێر چەندە، ئاگای لە جەنگی ئۆکراین و ڕوسیا نییە، ناشزانێت کێ سەرۆکی ئێستا ئەمریکایە.

ئەگەر زیرەکی دەستکرد ئەم زانیارییە ئاسانانەی نییە، چۆن دەبێتە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی؟

زیرەکی دەستکرد لەلایەن کۆمپانیاکە واتە مرۆڤەوە فێردەکرێت، بەڵام ئەوەی زاناکان لێی دەترسن ئەوەیە، زیرەکی دەستکرد بەم پێشکەوتنە چاوەڕوان نەکراوە ڕۆژێک دێت لە مرۆڤ زیرەکتر دەبێت و خۆی خۆی فێردەکات، پێویستی بە مرۆڤ نامێنێت.

سام ئەڵتمان، یەکێک لە سەرۆکەکانی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئایی پەرەپێدەری زیرەکی دەستکرد، دەڵێت “لە داهاتوودا زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرزترین ئاستی زیرەکی و ژیری، کە زۆر لە مرۆڤ زیرەکتر دەبێت، بەوەش مرۆڤایەتیمان خستە مەترسیەوە”.

جێفری هێنتۆن، داهێنەر و باوکی رۆحی زیرەکی دەستکرد پاش دەستلەکەر کێشانەوەی لە کۆمپانیای گووگڵ، هۆشداریی دا لە پەرەسەندنە خراپەکانی زیرەکی دەستکرد.

جەنگی نێوان مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد

ڕۆبۆت پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام هێشتا پێویستی بە پەرەپێدانی زیاتر هەیە، پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد و خۆفێرکردنی چاوەڕوانکراوە، لە ئەگەری یەکگرتنی ڕۆبۆتێکی پەرەپێدراو و زیرەکی دەستکردا دەکرێت وەک فیلمەکە جەنگی نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتەکان ڕووبدات

زیرەکی دەستکرد تەنها لە وڵاتە پێشکەوتووەکان نییە، لە هەرێمی کوردستانیش هەیە، لە ١٣ی مانگی شەشدا دەستەی وەربەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو کۆمپانیای بواری زیرەکی دەستکرد نوسینگە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، دەرفەت بۆ خوێندن لە بواری زیرەکی دەستکردا بۆ هەموو کەسێک بەردەستدەبێت، جگە لە دوو نوسینگەکە تیمی گەڕۆکی ئەو دوو کۆمپانیایە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێن، ئەمەش واتە زیرەکی دەستکرد لە هەموومانەوە نزیکە و کاریگەری لەسەر هەمووان دەبێت.

ڕامیار دڵشاد، شارەزایی تەکنەلۆژیایە لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە جیاوازتر بیردەکاتەوە، کە کێن ئەوانەی بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کارەکانیان لەدەستدەدەن، چۆن دەکرێت سوود لە زیرەکی دەستکرد وەربگیرێت.

پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاسانکارییە یان ماندووکردن؟
پێشت پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاسانکارییە یان ماندووکردن؟
بافڵ تاڵەبانی لە کەرکوكە و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی لە کەرکوكە و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار