شاشەکانی ڕیکلام هاککران و فیلمی نەشیاویان بڵاوکردەوە



هێزە ئەمنییەکانی عێراق شاشەکانی ڕیکلامیان لە بەغدا و بابل کوژاندەوە، ئەویش دوای ئەوەی هاککران و فیلمی نەشیاویان لەسەر بلاوکرایەوە.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە کە شەوی ڕابردوو شاشەکانی ڕیکلام لە گۆڕەپانی “عوقبەی کوڕی نافیع”ی بەغدا و لە حللەی ناوەندی پارێزگای بابل هاککران و فیلمی نەشیاویان لەسەر بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی لایەنی کەمتەرخەم و هاککەرەکان لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە شاشەکان دوای هاککردنیان، بە شێوەیەکی کاتیی لە بەغدا و بابل کوژێندرانەوە و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی هاککردنیان گیرایەبەر.

مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو حکومەتی عێراق بڕیاری بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکانی دا.

 

ئەڵمانیا، پەنابەرانی ڕەتکراوە، دیپۆرت دەکاتەوە
پێشت ئەڵمانیا، پەنابەرانی ڕەتکراوە، دیپۆرت دەکاتەوە
قەیرانی کەمی ئاو فەرەنسای گرتوەتەوە
دواتر قەیرانی کەمی ئاو فەرەنسای گرتوەتەوە
ەیوەندیدار