بافڵ تاڵەبانی مەرجی یەكێتی بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە ئاشكرادەكات



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە یەكێتی بەهەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات و دەشڵێت: “دەبێت یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندی تایبەت بێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا، کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی دیدارەكەیان ئەنجامدا.

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلانی كرد، كە لەماوەی كاركردنیدا هاوكار و هەماهەنگ بووە لە كردە سەربازییەكان دژی داعش و هاریكارییە سەربازییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

‎بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “لەو دیدارەدا دۆخی ئەمنی و چاكسازییەكانی ناو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا” و بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەكێتی بەهەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات و دەیەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بۆ پاراستنی كوردستان بونیاد بنرێت، بەڵام بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندی تایبەت.

وتیشی، “هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكە و ئێمەش لەوپێناوەدا هەوڵ دەدەین”.

 

سبەینێ لەم شوێنانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ لەم شوێنانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
بارزانی: دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت
دواتر بارزانی: دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت
ەیوەندیدار