سبەینێ‌ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانە



مامۆستایانی وانەبێژ بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی كۆڵنادەن و دەست بە خۆپیشاندان و مانگرتن دەكەنەوە و نوێنەری گشتی ئەو مامۆستایانەش دجەڵێت: “ڕۆژی یەك شەممە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان دەكەین”.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم بینای یٔەنجومەنی وەزیران لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ ڕۆژی سوربوونە لەسەر داواکردنی مافی سەرەتایی خۆت، بۆیە دڵنیابن مامۆستایانی وانەبێژ بێدەنگی و بێ هەڵوێستیتان هۆکاری مانەوەمانە بە وانەبێژی.

دەشڵێت: “بەیانی بێ دەنگی بشکێنن ئامادەبن بۆ شکۆی خۆتان”.

زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ئەوانیش دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا دانەمەزرێنراون نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی، لە كاتێكدای ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكی دەركرد بۆ ڕێكخستن و زیادكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەغدا بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت
پێشت بەغدا بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت
زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن
دواتر زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن
ەیوەندیدار