موقتەدا سەدر ئەنجامدانی نمایشی سەربازیی قەدەغە کرد



موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، ئەنجامدانی نمایشی سەربازیی لە گرووپی سەرایا سەلام، باڵی چەکداری ەوتەکەی قەدەغەکرد.

موقتەدا سەدر ئەنجامدانی نمایشی سەربازیی لە گرووپی سەرایا سەلام، باڵی چەکداری ڕەوتەکەی قەدەغەکرد و ھۆشداریی دایە چەکدارەکانی سەرایا سەلام لەوەی ئەگەر ئەو فەرمانەی، جێبەجێ نەکەن، ئەوە سزای توند دەدرێن.

موقتەدا سەدر لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی فەرماندە و چەکدارەکانی سەرایا سەلامی کردووە تیایدا ئەوەی ڕاگەیاندووە: “لە پێناو پاراستنی عێراق و گەلەکەی، ھەروەھا پاراستنی ناوبانگی خۆتان چەکدارانی سەرایا سەلام نابێت ھیچ نمایشێکی سەربازیی ئەنجام بدەن”.

سەدر ئاماژەی بەوەداوە کە فەرمانی قەدەغەکردنی نمایشی سەربازیی لە چەکدارانی سەرایا سەلام بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە فەرمانەکەی دەکات.

موقتەدا سەدرا داوایشی لە فەرماندەی سەرایا سەلام، تەحسین حەمیداوی کردووە کە فەرمانی قەدەغەکردنی نمایشی سەربازیی بەسەر سەرجەم چەکدارانی سەرایا سەلام بڵاو بکاتەوە و ڕایگەیاندووە، ھەر چەکدارێک پابەند نەبێت بە جێبەجێ کردنی فەرمانەکەوە، ئەوە بەپێی یاسا سزای توند دەدەرێت.

گرووپی سەرایا سەلام باڵی چەکداریی سەرایا سەلام بە ئامانجی پاراستنی مەزارگە شیعەکان لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا، ھەروەھا پارێزگاکانی سەڵاحەددین، نەجەف، کەربەلا و بەسرە بڵاوکراونەتەوە.

١١٥ ھەزار پەنابەری سووری، لە چاوەڕوانی سەقامگیری وڵاتەکەیاندان بۆ گەڕانەوە
پێشت ١١٥ ھەزار پەنابەری سووری، لە چاوەڕوانی سەقامگیری وڵاتەکەیاندان بۆ گەڕانەوە
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری: داوامان کردووە بەغدا لەم مانگەوە بودجەی هەرێم بنێرێت
دواتر وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری: داوامان کردووە بەغدا لەم مانگەوە بودجەی هەرێم بنێرێت
ەیوەندیدار