وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری: داوامان کردووە بەغدا لەم مانگەوە بودجەی هەرێم بنێرێت



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: ” ئەم مانگە بڕی ٣٢١ ملیۆن دینار کورتهێنان هەبووە و لە داهاتی ناوخۆ پڕکراوەتەوە، لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ تەنها بۆ موچە نیە، بەڵکو خەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتگوزاری، پێشینەی وەزارەتەکان، دامودەزگاکان، داهاتی وانەبێژان، پاککردنەوە، سەوزای، دابینکردنی خواردن بۆ زیندانیان سەرجەمیان لە داهاتی ناوخۆ دەردەچێت.”

دەربارەی ناردنی پشکی بودجەی هەرێم ڕایگەیاند: ” ئێمە ئەم ژمارانەمان بە وردی پێشکەش بە حکومەتی عێراق، وەزارەتی دارایی و ژووری چاودێری دارایی کردووە و لێکۆڵینەوەی تەواویان لێکردووە، هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە پابەندبن بە یاسای بودجەوە و پشکی هەرێمی کوردستان مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێرن.”

موقتەدا سەدر ئەنجامدانی نمایشی سەربازیی قەدەغە کرد
پێشت موقتەدا سەدر ئەنجامدانی نمایشی سەربازیی قەدەغە کرد
واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەران ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەن
دواتر واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەران ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەن
ەیوەندیدار