بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا



پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی شۆفێری ئەو تاکسیەی راگەیاند کە هەفتەی رابردوو کوژرا.

پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمی شۆفێری ئەو تاکسییەی هەفتەی رابردوو کوژرا و  تەرمەکەی شوێنەواری چەقۆی پێوەدیاربووە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی کەرکوک راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا بکوژی ئەو شۆفێرەیان دەستگیرکردووە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا و پاڵنەرەکەشی بۆ تۆڵەکردنەوە لە کێشەیەکی پێشتر گەڕاندووەتەوە.

 

“زیاتر لەسەدا ٩٥ی خواردنەوە کحولییەکان بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”
پێشت “زیاتر لەسەدا ٩٥ی خواردنەوە کحولییەکان بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”
وردەكاری زیادكردن و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری زیادكردن و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
ەیوەندیدار