ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا



دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە لە ڕێی زیرەکیی دەستکردەوە دەنگی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ لەخشتەبردنی بازرگان و بەرپرسان بەکاردەهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری تورکیا بڵاویکردەوە، کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە لاساییکردنەوەی دەنگی ئەردۆغان، پەیوەندیی بە بازرگان و بەرپرسان کردووە.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە زیرەکیی دەستکردی بۆ فێڵکردنەکە بەکارهێناوە.

دوای بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگری تورکیا، شوێنی کەسەکە دەستنیشانکرا و پاش دەستگیرکردنی، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.

 

بانکێک قەرز دەدات بە جوتیاران
پێشت بانکێک قەرز دەدات بە جوتیاران
کچە ڕفێندراوەکەی سلێمانی دۆزرایەوە
دواتر کچە ڕفێندراوەکەی سلێمانی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار