بانکێک قەرز دەدات بە جوتیاران



بانکی کشتوکاڵی عێراق، لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانیان بۆ جوتیاران، دەست دەکەن بە پێدانى قەرز بە جوتیاران، و داوا لە جوتیاران دەکەن سەردانی لقەکانی بانکى کشتوکاڵ لە سەرجەم پارێزگاکاندا بکەن بۆ وەرگرتنی قەرز.

بانکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، قەزرەکە بۆ سوودوەرگرتنە لە خزمەتگوزارییەکان کە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی پێشکەش دەکرێت.

بانکەکە باسی لەوەشکردووە، پلانیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی جووتیاران لەڕێگەی قەرزی کشتوکاڵییەوە لە سەرجەم لقەکانی بانک و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ جوتیاران.

لە عێراق پێشینەکانى وەک خانوبەرە و کشتوکاڵ و قەرزى بچوک بەردەوامن و هەرێمیش لەهیچکام لەم قەرز و پێسینانە سوودمەند نین، و هەوڵەکانیش بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی عێراق لە هەرێم بەردەوامە بۆ سوودمەندبوونی هاووڵاتیانی هەرێم لەو پێشینانە.

 

جارێکی تر دۆلار ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
پێشت جارێکی تر دۆلار ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا
دواتر ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار