ڕۆژی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت



بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق کۆببنەوە، بڕیاریشە هەرلەو کۆبوونەوەیەدا رۆژی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت.

هەفتەی داهاتوو کۆنفرانسێک رێکدەخرێت و تێیدا شێوازی دەوام، جلوبەرگ، دابینکردنی چەک و پێداویستیی سەربازی و دانانی ئاڵای سەرشان بۆ لیوای 20 دیاری دەکرێت.

لیوای 20ـی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە دوای مانگی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستبووە، لە یاسای بودجەدا ئەو بابەتە جێگیرکراوە و ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگەیە.

راهێنانی لیوای 20ـی هاوبەش لە بنکەی مەشقی کەرەکوش لە دیالە دەبێت، لیواکان تێکەڵ ناکرێن و تەنیا بارەگای لیواکە هاوبەش دەبێت.

مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە ئاگاداردەکرێنەوە
پێشت مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە ئاگاداردەکرێنەوە
بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ به‌منداڵ مارکێتێک داخرا
دواتر بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ به‌منداڵ مارکێتێک داخرا
پەیوەندیدار