لاوازی كێبڵی ساردی ئۆتۆمبێل كاریگەری چییە و چۆن چاك دەكرێت؟


كێشەی زۆر لە ئۆتۆمبێلدا هەیە، كە هەندێك كێشەیان میكانیكین و هەندێكیشیان كارەبایی و زۆرێك هۆكارەكەی نازانن و هەندێك جاریش هۆكارەكەی لاوازی كێبڵی نەرێنی (سارد)ە كە پێشی دەوترێت (كێبڵی زەوی) ناو ئۆتۆمبێل.

ئەمانە هەندێك لەو كێشانەن، كە بەهۆی لاوازی كێبڵی سارد دروست دەبن:
1- خراپی ڕووناكی سەرەڕای دانانی گڵۆپی ئەسڵی.
2- پچڕان لە كاركردنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل لە ئەنجامی لاوازی پەیوەندی كارەبا.
3- لەرزینی بزوێنەر بەتایبەت لەخێرایی خاودا.
4- شێواندنی دەنگی ڕادیۆ.
5- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی زۆر بە تایبەت لە كاتی بەكارهێنانی ساردكەرەوە یان گڵۆپی بەرز لە شەودا.
6- دابەزینی پاتری لە شەواندا بەبێ هۆكارێك.
7- گڵۆپی پاتری ئاگاداركردنەوە لە داشبۆرددا بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ ڕووناك دەبێتەوە.

چۆن كێبڵی سارد (نەرێنی) بەهێز دەكرێت و پشكنینی بۆ دەكرێت؟
1- پشكنین بكرێت بۆ گەیەنەری جەمسەری ساردی پاتری بۆ لاشەی ئۆتۆمبێلەكە، ئەگەر باش نەبوو ئەوا بە كێبڵێكی ئەستوورتر دەگۆڕدرێت، كە لە جەمسەری نەرێنی پاترییەوە بەستراوەتەوە بۆ خاڵێكی كانزایی لە جەستەی ئۆتۆمبێلەكەدا.

2- بۆ بەهێزكردنی كێبڵی سارد، كێبڵێك لە جەمسەری نەرێنی پاترییەوە بەستراوەتەوە بە ماتۆڕەكەوە.

3- نابێت كەمتەرخەمی بكەیت لە پشكنینی كێبڵی (نەرێنی) لە پاترییەكەدا، چونكە زۆر گرنگە كارەبا بە هەموو بەشە كارەباییەكانی ئۆتۆمبێلەكەوە ببەسترێت و دڵنیا بیت لەوەی بە باشی كاردەكات.

لە سلێمانی مامۆستای وانەبێژ بۆ چەند پسپۆڕییەك دادەمەزرێن
پێشت لە سلێمانی مامۆستای وانەبێژ بۆ چەند پسپۆڕییەك دادەمەزرێن
داهاتی نەوتی عیراق 107 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
دواتر داهاتی نەوتی عیراق 107 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەندیدار