داهاتی نەوتی عیراق 107 ملیار دۆلاری تێپەڕاند



كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، داهاتی دارایی هەناردەی نەوت لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا گەیشتە زیاتر لە 107 ملیار دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن سۆمۆوە بڵاوكرایەوە”داهاتی نەوتی عیراق كە لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا هەناردەكراوە، گەیشتە 107 ملیار و 877 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار، تێكڕای داهاتی مانگانەش گەیشتۆتە 9 ملیار و 809 ملیۆن و 71 هەزار 485 دۆلار”.

هەر لە بەیاننامەكەی كۆمپاینای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقدا هاتووە”ئەو داهاتە بەراورد بە ساڵی 2021 بەڕێژەی 57% بەرزبۆتەوە، بەو پێیەی داهاتی دارایی ساڵی ڕابردوو 68 ملیار و 258 ملیۆن و 861 هەزار و 485 دۆلار بوو، تێكڕای داهاتی مانگانەش 6 ملیار و 205 ملیۆن و 351 هەزار و 44 دۆلار بووە”.

سۆمۆ دەڵێت”لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 2022، بەرزترین داهاتی دارایی لە فرۆشتنی نەوت تۆماركرا و داهاتەكەش گەیشتە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 514 هەزار و 4 دۆلار، لە مانگی كانوونی دووەمیشدا نەوت كەمترین داهاتی هەبوو، بەو پێیەی داهاتەكە گەیشتە 8 ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار و 526 دۆلار”.

لاوازی كێبڵی ساردی ئۆتۆمبێل كاریگەری چییە و چۆن چاك دەكرێت؟
پێشت لاوازی كێبڵی ساردی ئۆتۆمبێل كاریگەری چییە و چۆن چاك دەكرێت؟
هەڵەبجە، قاسەیەك بە 20 ملیۆن دینارەوە دزرا و تۆمەتبارەكانیش دەستگیركران
دواتر هەڵەبجە، قاسەیەك بە 20 ملیۆن دینارەوە دزرا و تۆمەتبارەكانیش دەستگیركران
ەیوەندیدار