توركیا جارێكی دیكە ئاوی دیجلە و فورات كەمدەكاتەوە



شارەزایەکی كەرتی ئاو و كشتوكاڵ ڕایگەیاند، توركیا لەچوارچێوەی فشارەكانی بۆسەر عێراق، داهاتی ئاوی ڕوباری دیجلەی بۆ كەمتر لە ٢٠٠ مەتر سێجا و فوراتیش بۆ ١٥٠ مەتر سێجا کەمکردووەتەوە.

عادل موختار، شارەزای کەرتی ئاو و کشتوکاڵ لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توركیا داهاتی ئاوی ڕوباری دیجلەی بۆ كەمتر لە ٢٠٠ مەتر سێجا و فورات بۆ كەمتر لە ١٥٠ مەتر سێجا كەمكردەوە، كە ئاستێكی زۆر گرنگ لە گۆڕەپانی عێراق پێكدەهێنن، دوای ئەوەی ڕێژەی ئاوی ڕوباری دیجلە لە هەمان كاتەكانی ساڵانی ڕابردودا گەیشتە ٥٠٠ مەتر سێجا.

ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە وەزارەتی كشتوكاڵ بە پلانی ساڵانەی خۆیدا بچێتەوە بۆ كشتوكاڵ لەڕوی پەسەندكردنی پرەنسیپی بڕی ئاوی خەرجكراو بەپێی ئیمكانی ئابوری نەك لەسەر ڕوبەری زەوییەكە.

عادل موختار جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دروستكردنی هاوسەنگی لە نێوان قەبارەی خەرجییە داراییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر وشكەساڵی و لە نێوان كشتوكاڵ و توانای ئابوری هاوردەكردنی دانەوێڵە و دەشڵێت، “بە توانای ئابوری هاوردەكردنی دانەوێڵە دەتوانرێت قەرەبوی كێشەی كەمی ئاو بکرێتەوە”.

باسی لەوەكردوە، ئەگەر پلانێكی دیاریكراوی بەكاربردن لە عێراق لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا پەسەند بكرایە، نزیكەی ٢٠ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكاندا بەردەست دەبوو، بۆیە دەبێت دووبارە پێداچونەوە بە پلانە كشتوكاڵییەكان بكرێت بەپێی چەمكە زانستییەكان كە ڕێگە بە بەفیڕۆدانی یەك دڵۆپ ئاو نەدرێت.

دادگای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمەوە دەدات
پێشت دادگای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمەوە دەدات
ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی چی ڕوودەدات؟
دواتر ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی چی ڕوودەدات؟
ەیوەندیدار