لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا



لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەئەنجامی بەخێرایی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان هەردوو پارێزگاکانی وان-بەدلیس لە نزیک شارۆچکەی گێڤاش، خۆی بە پشتەوەی بارهەڵگرێکدا دەکێشێت و لەئەنجامدا سێ کەس دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن و سێ کەسی دیکەش بریندار دەبن.

دوای ڕووداوەکە و ئاگادارکردنەوەی لەیەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەزوویی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستبەجێ بریندارەکان گوازرانەوە نزیکترین نەخۆشخانەی پارێزگای وان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارۆچکەی نورداغ هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ خێرایی زیاد لەحەدی ئۆتۆمبێلەکە گەڕاندەوە، کە بەهۆیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی ٢٠٢٢ لە باکوری کوردستان و تورکیا ٤٨٥ هەزار و ٤٨ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و دوو هەزار و ٢٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩١ هەزار و ١٥١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی چی ڕوودەدات؟
پێشت ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی چی ڕوودەدات؟
دەبێت ترەمپ لە ماوەی 10 ڕۆژدا بچێتە بەردەم دادگا
دواتر دەبێت ترەمپ لە ماوەی 10 ڕۆژدا بچێتە بەردەم دادگا
ەیوەندیدار