تەندروستی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا دەدات



گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرۆكی جیهان دەگرێت و لە ئێستادا لە بەشێكی زۆری وڵاتان تووشبوو بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات خۆپارێزی بكەن و دڵنیایی ئەوەش دەدات، “لە جۆرەكانی دیكە مەترسیدارتر نییە”.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی نوێی کۆڤیدی ڕاگەیاند بە ناوی (EG.5) بە شێوەیەکی نافەرمی ناوی “Eris”ی لێ‌ نراوە و داوا لە وڵاتان دەكات، چاودێری تووشبوون بەم جۆرە نوێیە بکەن، کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە .

ڕێکخراوەکە دەڵێت: “ئەو جۆرە نوێیە مەترسییەکی بەرچاو لەسەر تەندروستی گشتی دروست ناکات بە بەراورد بە جۆرەكانی پێشوو”، جەختیشی كردەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە مەترسیدارتر بێت لە جۆرەکانی دیکە، کە لە ئێستادا بوونیان هەیە.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و ئەو کۆپییە بۆماوەییانەی لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریانەدا سەرهەڵدەدەن پێیان دەوترێت گۆڕاو.

(EG.5) وەشانێکی تری گۆڕاوەکەی ئۆمیکرۆنە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ یەکەمجار لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ دەرکەوت و لەو کاتەوە حاڵەتەکانی بە شێوەیەکی بەردەوام لە زیادبووندایە.

پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە
پێشت پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە
شەقام و گۆڕەپانی بەردەركی سەرا دادەخرێت
دواتر شەقام و گۆڕەپانی بەردەركی سەرا دادەخرێت
ەیوەندیدار