بەلەمێکی کۆچبەر ژێر ئاو کەوت و قوربانی هەیە



بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە لانیکەم شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

رۆژی شەممە 12ی ئابی 2023، هێزی دەریاوانیی فەرەنسا بڵاویکردەوە، بەلەمەکە دەیان کۆچبەری تێدا بووە و لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتووە و لەنێو دەریادا ژێر ئاو کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە 54 کۆچبەر رزگاربکەن و ژمارەیەک کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

لە هەڵمەتی رزگارکردنی کۆچبەرەکاندا پێنج کەشتی و هێلیکۆپتەرێکی فەرەنسی و دوو کەشتیی بەریتانی بەشدارییان کردووە.

میدیای بریتانیا ڕایانگەیاند، چەند کەشتییەکی بەریتانی و فڕەنسی بەشداربون لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان، دوای ئەوەی بەلەمێکی دەوریە ڕایگەیاند، کە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای سەنگات ژێرئاو کەوتوە.

نۆکەندی ئینگلیز رێڕەوێکی ئاوییە لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا و یەکێکە لە قەرەباڵخترین رێگەکانی کۆچبەران.

 

 

بەگومانی هەبوونی بۆمب بورجی ئیڤڵ داخرا
پێشت بەگومانی هەبوونی بۆمب بورجی ئیڤڵ داخرا
دەرون كاروان “تۆ بۆ من بی” بڵاوكردەوە
دواتر دەرون كاروان “تۆ بۆ من بی” بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار