وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ پەنجەرەیەکی تایبەت بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هاووڵاتیان نەكراوەتەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران، وەزیری دارایی بڕیاریداوە بە فرۆشتنی دۆلاری ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیانی بەغدا تا بڕی هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ پەنجەرەیەکی تایبەت بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هاووڵاتیان نەكراوەتەوە.

وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵەشی ڕەتكردۆتەوە، كە باس لەوە دەكات، كە “بەگوێرەی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە پاڵپشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەر هاووڵاتییەکی نیشتەجێی شاری بەغدا دەتوانێت لە یەک مانگدا دەتوانێت هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی بکرێت”.

 

پاشماوەی لۆلۆییەکان لە بەکرەجۆ دۆزرایەوە
پێشت پاشماوەی لۆلۆییەکان لە بەکرەجۆ دۆزرایەوە
ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جمەیان دێت
دواتر ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جمەیان دێت
ەیوەندیدار